خۆسێ مۆرینھۆ خۆشحاڵە بەبردنەوەی تیپەکەی و ستایشی یاریزانە یەدەگەکانی دەکات.
لە ھەفتەی ٧ی پریمەرلیگی ئینگلیزی یانەی چیڵسی بووە میوانی یانەی نۆرویچ ستی، تیایدا یانەی چێڵسی بە ٣ گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک یارییەکەی بردەوە کە دوانیان لەڕێی ھەردوو یاریزانی یەدەگ ئیدین ھازاردو ویلیانەوە تۆمار کرد.
لەوبارەیەوە خۆسێ مۆرینھۆ راھێنەری یانەی بلوز دوای ئەوەی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەو بردنەوەیە، ئەوەشی خستەڕوو کە پێویستە ستایشی یاریزانە یەدەگەکان بکرێت، ئەوان شایستەی ڕێزو دەستخۆشین نەک خۆی، چونکە ھۆکاری سەرکەوتن ئەوان بوون، ھەروەھا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا کە ویلیان توانی یەکەم گۆڵ تۆمار بکات، وتیشی: لەگەڵ ئەوەی ئەو یاریزانە ١٠٠% ئاستی وەک پێویست نیە، بەڵام ھۆکارەکەی پێکانەو لە ئایندەدا دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی راستەقینەی خۆی.