هه‌رگیز پرسیاری ئه‌وه‌ت كردووه بزانیت كام وێنه له جیهاندا زۆرترین ته‌ماشای كراوه؟ ره‌نگه باوه‌ڕنه‌كه‌یت كه وێنه‌كه، ئه‌و وێنه‌یه هه‌موو جارێك و به به‌رده‌وامی دێته به‌رچاوت، ئه‌وه بێت كه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت هه‌یه.
وێنه‌كه، وێنه‌ی (وێندۆزی ئێكس پی)ه كه هه‌میشه له‌سه‌ر شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ته و مه‌زه‌نده ده‌كرێت زیاتر له یه‌ك ملیار كه‌س ته‌ماشای كردبێت، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شی كه ئه‌م وێنه‌یه‌ی گرتووه، هه‌رگیز به بیری دا نه‌هاتووه، هه‌میشه خه‌ڵك ته‌ماشای وێنه‌كه‌ی بكات.
وێنه‌كه‌ی (وێندۆزی ئێكس پی) له‌لایه‌ن چارڵس ئۆ رییه‌ر-ی فۆتۆگرافه‌ر گیراوه كه به دۆڵێكی ولایه‌تی كالیفۆڕنیا دا رۆیشتووه، دواتر چارڵس وێنه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه و بیڵ گه‌یتس-ی خاوه‌نی كۆمپانیای مایكرۆسۆف، وێنه‌كه‌ی كڕی و كردی به وێنه‌ی سه‌ر شاشه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كانی.
چارڵس ئاشكرای نه‌كرد كه ئایا بیڵ گه‌یتس به چه‌ند وێنه‌كه‌ی لێ كڕیووه، به‌ڵام جارێكیان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه بڕه پاره‌كه خه‌یاڵی بووه.