به‌كارهێنانی هونه‌ر له‌هه‌ر بوارێكدا بێت جوانی ده‌به‌خشێت به‌و مه‌رجه‌ی به‌ده‌ستی كه‌سی كارامه‌و شاره‌زا كرابێت.
ئه‌وه‌ی كه له‌م وێنانه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌بینرێت زۆر سه‌رنجڕاكێش و نایابه، چونكه ئه‌گه‌ر ماسی له وێنه‌كاندا نه‌بووایه ئه‌وه بینه‌ر وایده‌زانی كه وێنه‌كان له سروشته‌وه وه‌رگیراون.
ئه‌م وێنانه‌ی خواره‌وه له حه‌وزی ماسیدا گیراون كه چه‌ندین دیمه‌نی دڵفڕێن له خۆده‌گرن و توانیویانه ببنه براوه‌ی پێشبڕكێی دیزاینی حه‌وزی ماسی له ساڵی 2013دا.
ئه‌و روه‌كانه‌ی كه له‌م حه‌وزانه‌دا هه‌ن روه‌كی زیندون‌و به‌هاتوچۆی ماسییه‌كان له‌ناو ئه‌و رووه‌كانه‌دا كه له شێوه‌ی چیا‌و بیابان‌و دارستاندا دروستكراون، دیمه‌نێكی زۆر سه‌رنجڕاكێش به بینه‌ر ده‌به‌خشێت.



