حكومه‌تی چین بۆ هاوڵاتیانی سوپرایزێكی سه‌یری ئاماده كردووه.
حكومه‌تی چین بۆ هاوڵاتیانی خۆی كه چه‌ندین مانگه به‌هۆی پیس بوونی ژینگه ناتوانن خۆر ببینن، سوپرایزێكی سه‌یرو سه‌رمه‌ره‌ی ئاماده كردووه و به‌مجۆره خۆر به دیاری به هاوڵاتیانی ده‌به‌خشێت.
دانیشتوانی په‌كین به‌یانی له كاتی چوونه ده‌ره‌وه‌یان له ماڵه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان له پانێله گه‌وره‌كانی گۆڕه‌پانی ناسراوی تیانانمه‌ن توانیان جوانی هه‌ڵهاتنی خۆر ببینن.
خه‌ڵكی چین به بینینی ئه‌م دیمه‌نانه ئه‌وه‌یان وه‌كو دیاریه‌ك له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه نرخاند و بۆ چه‌ندین كاتژمێر له‌م گۆڕه‌پانه‌وه سه‌رقاڵی بینینی هه‌ڵهاتنی خۆر بوون له سه‌ر شاشه دیجیتاڵیه‌كانه‌وه.




