وێنه‌یه‌ك كه ناسا رێكخراوی بۆشایی گه‌ری ئه‌مریكی له قوڵایی بۆشایی گرتوویه‌تی، جیهانی سه‌رسام كردووه.
ناسا رایگه‌یاندووه كه ئه‌م دیمه‌نه له میانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌ك روویداوه.
وێنه‌یه‌ك كه به ته‌لسكۆپ به توانای راكێشانی تیشكی X به هێزی به‌رز گیراوه، دیمه‌نی ته‌قینه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌ك نیشان ده‌دات.
وێنه‌ی هه‌وری تۆز‌و غوبار له وێنه‌كه‌ی ناسادا هاوشێوه‌ی ده‌سته.
زانايان رايانگه‌یاندووه كه ئه‌م ئه‌ستێره‌یه له هه‌ر چركه‌یه‌كدا 7 جار به ده‌وری خۆیدا، سوڕاوه‌ته‌وه‌و له‌م كاته‌شدا گه‌ردیله‌كانی به ده‌رووبه‌ردا بڵاو كردۆته‌وه.