هه‌وكردنی گوێ باوترین جۆری هه‌وكردنه كه به شێوه‌ی هه‌وكردنی ناوه‌ڕاست و ده‌ره‌وه‌ی گوێ خۆی ده‌رده‌خات.
له‌ناو منداڵان زۆرتر روو ده‌دات و ره‌نگه ناڕێكی سیستمی به‌رگری له‌ش فاكته‌ری سه‌ره‌كی هه‌وكردنی گوێ بێت.
لێره ئاماژه به فاكته‌ره‌كانی هه‌وكردنی گوێ ده‌كه‌ین.
هه‌وكردنی ده‌ره‌وه‌ی گوێ

ئه‌م جۆره هه‌وكردنه زیاتر له‌ناو مه‌له‌وانه‌كان و گه‌وره‌كاندا روو ده‌دات و ئازاری زۆره و به‌هۆی مانه‌وه‌ی ئاو له ناو گوێدا، ده‌بێته مه‌ڵبه‌ندی به‌كتریه‌كان.
ئه‌م هه‌وكردنه‌وه به‌هۆی خوراندنی گوێ و پاك كردنه‌وه‌ی به پاك كه‌ره‌وه‌ی گوێ و به‌كارهێنانی ماده‌ی كیمیاوی وه‌كو بۆیه‌ی قژ و سپڕا و بوونی برین له‌ناو گوێ روو ده‌دات.


هه‌وكردنی ناوه‌ڕاستی گوێ
گرنگترین فاكته‌ری هه‌وكردنی ناوه‌ڕاستی گوێ كه‌ناڵی گوێیه كه ناوه‌ڕاستی گوێ به قورگ ده‌به‌ستێته‌وه.
ئه‌مجۆره هه‌وكردن به‌هۆی هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفلۆانزا و هه‌سته‌وه‌ری روو ده‌دات.
شله‌ی گوێ

یه‌كێكی تر له فاكته‌ره‌كانی هه‌وكردنی گوێ، لینجی گوێیه. ئه‌گه‌ر كه‌ناڵی گوێ دابخرێت و شله له‌ناو ناوه‌ڕاستی گوێ كۆ ده‌بێته‌وه و بوار ده‌ره‌خسێنێت بۆ گه‌شه‌ی به‌كتریاكان و لێره مرۆڤ جگه له هه‌و كردنی گوێ، دووچاری گیرانی گوێش ده‌بێت.
له‌وزه‌كان

له‌وزه‌كانیش ده‌توانن كێشه بۆ كه‌ناڵی گوێ دروست بكه‌ن. ئه‌و كاته‌ی له‌وزه‌كان تووشی ئاوسان ده‌بن فشار ده‌خه‌نه سه‌ر ناوه‌ڕاستی گوێ و قورگ و له كۆتاییدا هه‌وكردنی گوێی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
دڕانی په‌رده‌ی گوێ

ئه‌گه‌ر هه‌وا و ئاوی زۆر گوشار بخه‌نه سه‌ر په‌رده‌ی گوێ ره‌نگه ببێته هۆی كون بوونی په‌رده‌ی گوێ و له‌م حاڵه‌ته‌دا شله‌یه‌كی زه‌رد، قاوه‌یی یان سپی له گوێ دێته ده‌ره‌وه. له‌م حاڵه‌ته‌دا مه‌ترسیداره، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌م ئاوه له گوێ دێته ده‌ره‌وه و په‌رده‌ی گوێ خۆی چاك ده‌بێته‌وه.
ده‌ستنیشان كردنی هه‌وكردنی گوێ

ته‌نیا رێگه‌ی ده‌ستنیشان كردنی هه‌وكردنی گوێ سه‌ردانی كردنی پزیشكه و له لایه‌ن پزیشكی پسپۆڕه‌وه به ئامێری تایبه‌ت به‌ناوی ئوتوسكۆپ ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
په‌رده‌ی گوێی ته‌ندروست پاك و به ره‌نگی خۆڵه‌مێشی نزیك به په‌مه‌ییه، له كاتی هه‌وكردندا بۆ ره‌نگی سوور ده‌گۆڕێت.