یه‌كێك له پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی ته‌ندروستی له‌شی مرۆڤ بوونی خه‌وێكی باش و رێكوپێكه كه ترس و دڵه‌ڕاكێ له مرۆڤ دوور ده‌خاته‌وه.
ژوورێكی گونجاو ده‌بێته هۆی خه‌وێكی ئاسوده و خۆش و ده‌توانێت ناڕه‌زاییه‌كان له مرۆڤ دوور بكاته‌وه.
توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه رووناكی گونجاو ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه گشت خه‌ونه ناخۆش و په‌رێشانه‌كان له مرۆڤ دوور بكه‌ونه‌وه و له كاتی خه‌وتندا بتوانین به باشترین شێواز بخه‌وین.
بۆ ئه‌وه‌ی خه‌وێكی باشتان هه‌بێت پێویسته له ژووری خه‌وتندا سود له روه‌كی سروشتی وه‌ربگرن تاوه‌كو ئۆكسجینی زۆر له ناو كه‌شی ژووره‌كه‌دا بڵاو بێته‌وه و كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ره‌وتی پشوودانی مرۆڤیش هه‌یه.
هه‌روه‌ها هه‌وڵ بده‌ن به‌تانی و چه‌رچه‌ف و سه‌رینتان له ره‌نگه شاده‌كان هه‌ڵبژێرن تاوه‌كو هه‌موو خیاڵتان له بیر و خه‌ونه ناخۆشه‌كان دوور بكه‌وێته‌وه.