بابـــه‌تێكی پێكه‌نین؟زۆر به‌هێزه‌

به‌زمــی سه‌رخۆش؟؟

به‌زمی سه‌رخۆش !!!
سەرخۆشێک لە جیاتی مەلا چوو بۆ سەرمیمبەر و وتاری دا،دوای ئەوەی وتارەکەی تەواو بوو بە مەلای وت؛ها مەلا گیان چۆن خوتبەیەکم دا؟

مەلا وتی؛خراپ نەبوو،بەڵام چەند هەڵەیەکت کرد :

سەرخۆشەکە بەلایەوە سەیر بوو! وتی بۆ نموونە چی هەڵەیەکم هەبوو؟ مەلا وتی :

یەکەم : میمبەرەکە پلیکانەی هەبوو،پێویستی نەدەکرد کە تەواو بوویت خۆت فڕێدەیتە خوارەوە!بەڵام قەینا..

دووەم :جائیز نییە لە نێوان هەردوو خوتبەکە جگەرە بکێشی!

سێیەم : ڕاستە ئەبو جەهل کافربوو،بەڵام جائیز نییە پێی بڵێی کوڕی قەحپە!

چوارەم : گۆرانی "طلع البدر علينا" هی حەسەن زیرەک نییە!

پێنجەم : شەڕی بەدر لە سەر زەوی ڕووی داوە نەک لەسەر مانگ!

شەشەم : مارێنز و کۆماندۆز بەشداری شەڕی ئوحودیان نەکردووە!

حەوتەم : سەڵاحەددینی ئەیوبی لە کاتی فەتح کردنی قودسدا چەکی کیمیایی بەکارنەهێناوە!

کاکە ئەم هەڵانە هەموو بەلایەک و موشکیلە نەبوون،بەڵام هیچ مەعقوول نەبوو تۆ وتت قوڕەیش بیلالی حەبەشیان بە ٣٠ ملیۆن دۆلار لە بەرشلۆنە کڕی