ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك پێیان وایه وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان له شته ئه‌سته‌مه‌كانه، و بۆ جگه‌ره‌كێش زۆر سه‌خته هه‌ر بیریش له ته‌رككردنی ئه‌و خووه بهێنێت چونكه پێیوایه جگه‌ره تاكه خۆشی ئه‌وه و جگه‌ره له خه‌فه‌ت و كێشه‌كانی دونیا دووری ده‌خاته‌وه.
د. سابر سلێمان ئه‌لغرباوی، پزیشكی میسری ڕاوێژكار له نه‌خۆشیه‌كانی قه‌ڵه‌وی و لاوازی و چاره‌سه‌ری سروشتی، ڕوونیده‌كاته‌وه ڕزگاربوون له جگه‌ره‌كێشان وه‌هم و خه‌یاڵ نیه وه‌كو ئه‌وه‌ی زۆرێك له خه‌ڵك به تایبه‌تی جگه‌ره‌كێشه‌كان واباوه‌ڕده‌كه‌ن، و جگه‌ره‌كێش ته‌نها دوو هه‌نگاوی پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌میشه خۆی له جگه‌ره ڕزگاربكات.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه سه‌ره‌تا پێویسته جگه‌ره‌كێش هه‌ردوو هه‌نگاوه‌كه پێكه‌وه و له هه‌مان كاتدا جێبه‌جێ بكات هه‌تاوه‌كو بتوانێت هه‌نگاو به هه‌نگاو و بۆ دواجار له جگه‌ره ڕزگاری ببێت. گومانی تێدانیه كه‌سی جگه‌ره‌كێش به‌شێوه‌یه‌كی قووڵتر له كه‌سانی دیكه له جگه‌ره ده‌ڕوانێت و ئه‌و له‌ڕووی ده‌روونیه‌وه هۆگری جگه‌ره ده‌بێت و وه‌كو به‌شێك له كه‌سایه‌تی ئه‌و له جگه‌ره ده‌ڕوانێت و وا هه‌ست ده‌كات جگه‌ره له فشار و خه‌فه‌تی ژیان دووری ده‌خاته‌وه و ئه‌م شتانه ڕاستین و جگه‌ره‌كێش له‌واقعدا هه‌ستی پێده‌كات و نابێت هه‌رگیز نكۆڵی لێبكه‌ین.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:"به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌دیل دۆزرایه‌وه ئه‌وا جگه‌ره‌كێش ماوه‌یه‌كی درێژ خۆی ناگرێت بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی جگه‌ره. هه‌نگاوی یه‌كه‌میش بۆ وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان بریتیه له ئه‌نجامدانی وه‌رزشێكی سووك كه جگه‌ره‌كێش خۆی وه‌رزشێك هه‌ڵده‌بژێرێت كه له منداڵیه‌وه خۆشی حه‌زی پێده‌كات و بڕیارده‌دات تا ئاستی پرۆفێشناڵ له‌م وه‌رزشه‌دا سه‌ربكه‌وێت و هه‌نگاو به هه‌نگاو ئه‌م كاره ده‌كات. هاوكاتیش هه‌نگاوه‌كه‌ی دیكه جێبه‌جێ ده‌كات ئه‌ویش بریتیه له كه‌مكردنه‌وه‌ی جگه‌ره‌یه‌ك هه‌ر 3 یان 5 رۆژ جارێك و ده‌بێت به‌م پلانه‌وه پابه‌ندبێت و زۆر توند ده‌بێت له‌گه‌ڵ خۆیدا."
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:"به‌مشێوه‌یه و به‌شێوه‌یه‌كی پله‌به‌پله رێژه‌ی نیكۆتین له خوێنی جگه‌ره‌كێشدا كه‌مده‌بێته‌وه و هاوكات به‌هۆی ئه‌نجامدانی وه‌رزشه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌و پێك سوتانی كالۆری له‌له‌شی جگه‌ره‌كێشدا زیاترده‌بێـت و به‌وه‌ش له‌شی جگه‌ره‌كێشه‌كه ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی جگه‌ره‌و نیكۆتین ڕه‌تده‌كاته‌وه و ڕاهێنانی وه‌رزشی جێگایان ده‌گرێته‌وه چونكه جگه‌ره كێشه‌كه په‌ناگه و ده‌رچه‌یه‌كی دیكه‌ی بۆ دروستده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی فشاره ده‌روونیه‌كان، و دواتریش چیدی پێویستی به جگه‌ره‌نابێت ته‌نها ئه‌و بڕه دیاریكراوه نیكۆتینه‌ی رۆژانه ده‌چێته خوێنیه‌وه، و كاتێ جگه‌ره‌كێش پله‌به‌پله ژماره‌ی جگه‌ره‌كانی كه‌مده‌كاته‌وه ئه‌مه یارمه‌تیده‌رده‌بێـت له‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی نیكۆتین له خوێن بكشێته‌وه به‌بێ دروستبوونی هیچ كێشه‌یه‌ك.