چین، ئای فۆنی زیاتری دەوێت
کۆمپانیای (China Telecom) بەنیازە تا کۆتایی ئەمساڵ ئامێری iPhone بۆ 106 ملیۆن بەشداربوی خزمەتگوزارییەکانی ئەو کۆمپانیایە دابین بکات، بەوەش دەبێتە دووەم کۆمپانیا کە ئەو هەنگاوە دەنێت لەمەزنترین بازاڕی مۆبایل لە جیهاندا.
چاوەرێ دەکرێت ئەو هەنگاوە یارمەتی کۆمپانیای (China Telecom) بدات بەکارهێنەری زیاتری (3G) مسۆگەر بکات لەو بازارە پڕ ململانێیەی هاند سێتدا.
کۆمپانیای (China Telecom) سەرپەرشتی گەورەترین تۆڕی هێڵی جێگیر دەکات لە چین و بە کۆمپانیایەکی تازە دەرکەوتووی جیهانی مۆبایل دەژمێردرێت.
شارەزایان هۆکاری چڕبونەوەی هەوڵەکانی کۆمپانیاکانی پەیوەندییەکان بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە ئەو کۆمپانیانە دەیانەوێ زۆرترین بەکارهێنەری (3G) دەستەبەر بکەن.
جێی ئاماژەیە چین خاوەنی زیاتر لە 896 ملیۆن بەکارهێنەری مۆبایلە کە ئەو ژمارەیە زیاترە لە ژمارەی هەموو دانیشتوانی ئەوروپا.
3 کۆمپانیای بواری پەیوەندییەکانی مۆبایل لەو وڵاتەدا کاردەکەن کە بریتین لە
(China Mobile Ltd) و (China Unicom) و (China Telecom)