کۆمپانیای (مایکرۆسۆفت)

کۆمپانیای (مایکرۆسۆفت) کە لە ململانێدایە لەگەلچ هەردوو کۆمپانیای (ئەپڵ) و (گووگڵ) لە بازاری سمارتفۆندا، رایگەیاند لە چەند هەفتەی داهاتوودا چەند جۆرێکی نوێی مۆبایل ئاشکرا دەکات کە لەلایەن (نۆکیا) و (سامسۆنگ9 و (HTC) بەرهەم دەهێنرێن و بەسستمی (مانگۆ) کاردەکەن.

ئاشکرایە ئێستا بازاڕی سمارتفۆن بە ئامێرەکانی (ئەپڵ) و (ئەندرۆید) داگیرکراوە کە پێکەوە 50%ی بازارەکەیان قۆرخ کردوە، هاوکات کۆمپانیای (مایکرۆسۆفت) زۆر بە سستی گەشە دەکات لەو بوارەدا.
لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێ لە شارەزایان لەو بڕوایەدان (مایکرۆسۆفت) دەتوانێت فریای خۆی بکەوێت و هێشتا کاتی لەبەردەستدا ماوە بەتایبەتی دوای ئەو نیگەرانییەی هاتە ئاراوە بەهۆی کڕینی (مۆتۆرلا مۆبیلیتی) لەلایەن کۆمپانیای گووگڵەوە.
هاوکات دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانی کۆمپانیای دروستکەری مۆبایلی (بلاک بێری) لە ماوەی رابردوودا فاکتەرێکی رێگەخۆشکەرە بۆ کردنەوەی دەرگای ململانێ بۆ هەندێ کۆمپانیای تری وەک (مایکرۆسۆفت).
لێپرسراوانی کۆمپانیای (مایکرۆسۆفت) لەو بروایەدان بازارەکانی ئەمریکا و چین و ئەوروپا گرنگترین و فراوانترین بازاڕن بۆ ئەو بەرهەمانەی کە بە ئۆپەرەیتینگ سستمی (مانگۆ) کاردەکەن.