پلەیستەیشن ڤیتا

کۆمپانیای (سۆنی) رایگەیاند لە 22ی مانگی شوباتی ساڵی داهاتوودا،ئامێرێکی نوێی یاری بەناوی (پلەیستەیشن ڤیتا) لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا دەخاتە روو.
نرخی ئەو ئامێرە نوێیە، کە بریارە لە 17ی مانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵدا بکەوێتە بازاڕەکانی ژاپۆنەوە، بە 250 دۆلار خەمڵێنداروە بۆ چڤێرژنی (WiFi)ی ئامێرەکە، هاوکات نرخی ڤێرژنی (3G/WiFi)ی ئەو ئامێرە لەبازارەکانی ئەمریکا بە 300 دۆلار مەزەندەکراوە. ئەو نرخەش زۆر زیاترە لە نرخی ئامێری (3DS)ی کۆمپانیای (Nintendo) کە ئێستا بە 170 دۆلارە لە بازارەکانی ئەمریکادا. 
سەرباری ئەوەش شارەزایان پێشبینی دەکەن خەڵکێکی زۆر روو لەو ئامێرە بکات چونکە کڕیارەکانی یاری (پلەی ستەیشن) شەیدای ئەو یارییەن و پێناچێت گوێ بە نرخ بدەن