کۆمپانیاى (گوگڵ) ڕایگەیاندووە کە ژمارەى ئەو ئامێرانەى لەسەر سیستەمى (ئەندرۆید) دروستى کردووە تا ئێستا گەیشتۆتە 190 ملیۆن ئامێر کە بەسەر پێنج کۆمپانیاى جیهاندا دابەش بوون، لەو کۆمپانیا بەرچاوانەش سامسۆنگ و (HTC) و سۆنى ئێریکسۆن و مۆتۆرۆلا و (LG)ن، بەڵام دواى ئەو هەواڵە راستەوخۆ کۆمپانیاى سۆنى ئێریکسۆن رایگەیاند کە 22 ملیۆن ئامێرى فرۆشتووە کە لەسەر سیستەمى ئیشپێکردنى ئەندرۆید لە جۆرى (Xperia) کاردەکات، لەلایەکى دیکەشەوە بەمجۆرە بێت ئەوا کۆمپانیاى سۆنى ئێریکسۆن 12%ى کۆى فرۆشى ئامێرى ئەندرۆید پێکدەهێنێت لەسەر تاسەرى جیهاندا و داهاتێکى گەورە بەدەست دەهێنێت کە کۆمپانیاکە رزگار دەکات لەو هەرەشەیەى کە خەریک بوو هاوبەشیەکەى (شەراکەتەکەى) سۆنى و ئێریکسۆن هەڵوەشێنێتەوە.