خێری نەبڕاوە لە ئیسلامدا؟




•    ئایا دەزانی ئەگەر قورئانێک ببەخشی بەکەسێک، ئەوا هەرکاتێک لەو قورئانە بخوێنرێت بە ئەندازەی خوێندنەوەی ئەم قورئانە پاداشتت بۆ دەنووسرێت، بێ ئەوەی لە پاداشتەکانی کەسی خوێنەر کەم ببێتەوە؟

•    ئایا دەزانی ئەگەر  پەرتووکێکی بەسوود ببەخشیە  کەسێک ئەوا پاداشت و چاکە بە ئەندازەی سوود وەرگرتن و خوێندنەوەی ئەم کتابە بۆت دەنووسرێت؟

•    ئایا دەزانیت ئەگەر کاسێت و یا سیدی بەسوود ببەخشی، ئەوا بە ئەندازەی سوود لێ وەرگرتن و گوێ لێگرتنی پاداشتی نەبڕاوە وەدەست دێنیت؟

•    ئایا دەزانی ئەگەر هەردووعا و زیکرێک بۆ کەسێ بنێری، ئەوا هەرکاتێ لێی بخوێندرێتەوە یان دوعای پێ بکات و لێیەوە فێربیت، ئەوا پاداشتت بۆ دەنووسرێت؟

•    ئایا دەزانیت نواندنی هەر هەڵسوکەوت و ڕەوشتێکی جوان لەگەڵ بەرامبەرەکەتدا پاداشتی نەبڕاوە وەدەست دێنیت؟

•    ئایا دەزانی دوعا کردنی باش بۆ موسڵمانێکی تر لە پەنهان و بەنهێنیەوە پاداشتێکی نەبڕاوە و تەواو وەدەست دێنیت؟

•    ئایا دەزانی دوعاکردن بۆ مردوو و زیندووی موسڵمانان، پاداشتت پێ ئەگات بە ئەندازەی ژمارەی ئەو موسلمانانەی کە دووعای بەخێرت بۆ کردوون؟

•    ئایا دەزانی ڕێنیشاندانی چاکە وەک ئەوە وایە کە چاکەکە ئەنجام بدەیت، جا بۆیە ڕژدی و بەخیلی مەنوێنە لە نیشاندانی ڕێگای چاکە و خێر؟