ژماره‌یه‌ك له پێكهاته‌كانی ماكیاژ و ئارایش كردن زیان له له‌شی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن، بۆیه خانمان پێویسته له كاتی كڕینی كه‌رسته‌ی ماكیاژدا گرنگی به ماركه‌ی و پێكهاته‌یان بده‌ن و جۆره بێ مه‌ترسیه‌كان هه‌ڵبژێرن.
جۆره ماده مه‌ترسیداره‌كان له پێكهاته‌ی ماكیاژدا
1ـ فتالات(Phthalates)
ئه‌م ماده‌یه ده‌بێته هۆی تێكچونی هۆرمۆنه‌كان. به تایبه‌تی بۆ ژنانی دووگیان و كێشه بۆ كۆرپه‌ڵه دروست ده‌كات.
2ـ فۆرمالدیید (Formaldehyde)
ده‌بێته هۆی هه‌و كردن و هه‌سته‌وه‌ری پێست و ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌كار بێت، ده‌بێته هۆی لاوازی سیستمی له‌ش و هه‌روه‌ها ژانه سه‌ر و سووتانه‌وه‌ی گه‌رو و كێشه‌ی هه‌ناسه‌دان و ته‌نگه نه‌فه‌سی و سووتانه‌وه‌ی چاو وژه‌هراوی بوونی و شێرپه‌نجه.
3ـ پارابن (Paraben)
به شێوه‌یه‌كی فراوان له پێكهاته‌ی ماكیاژدا هه‌یه و رێگه له گه‌شه‌ی میكرۆبه‌كان ده‌گرێت و ده‌بێته هۆی تێكچوونی باری هۆرمۆنه‌كان.
4ـ ئۆكسی بێنرۆن (Oxybenzone)
له كاتی كڕینی سووراو گرنگی به‌م ماده بده‌ن كه به‌كار نه‌هابێت. ده‌بێته هۆی دروست بوونی هه‌سته‌وه‌ری و تێكچوونی هۆرمۆنه‌كان و زیان به خانه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت.
5ـ سورفاكتانت (Surfactant)
له رێگه‌ی پێست و هه‌ناسه‌دانه‌وه به له‌ش ده‌گات و جگه له وشكی و هه‌و كردنی پێست و هه‌سته‌وه‌ری له‌ش و چاو و خێرا بوونی چرچ و لۆچ بوونی پێست و هۆكاری شێرپه‌نجه‌شه.
ئه‌م ماده‌یه له ناو پاك كه‌ره‌وه‌مان و شامپۆكانیشدا هه‌یه.
6ـ ره‌نگه‌كان
ره‌نگه كیمیاویه‌كانی ناو پێكهاته‌ی ماكیاژ ده‌توانن كێشه‌ی بۆ پێست دروست بكه‌ن ئه‌گه‌ر ره‌چاوی ستانده‌ریان نه‌كرێت. به‌تایبه‌تی له سووراودا.
7ـ بوتیل هیدرۆكسی (Butylated Hydroxyanisole)
ئه‌م ماده‌یه ده‌بێته هۆی شێرپه‌نجه كه له زۆربه‌ی ماكیاژه‌كاندا هه‌یه، به تایبه‌تی سووراو و قه‌ڵه‌می چاو.
8ـ فراگرنس (fragrance)
ئه‌گه‌ر پێستی هه‌ستیارتان هه‌یه ئه‌و كه‌رستانه‌ی كه ماده‌ی بۆنخۆشی تێدایه و «fragrance free»له‌سه‌ر نووسراوه. ئه‌م بۆنانه ده‌بێته هۆی ژانه‌سه‌ر و هه‌سته‌وه‌ری و گۆڕینی ره‌نگی پێست.